تێبینیه ک له سه ر جۆره « واو » ه کانی بێ ده نگ و ده نگداری زمانی کوردی
به همه ن حیجازی *
زمانی ئارامی به گشتی و زمانی کوردی به تایبه تی گۆڕه پانی تاودانی پیتی
« واو » ن .زمانی کوردی به هۆی پته و بوونی ئاواناسی زمانیدا ، پیته ناله باره کانی
له ئه لف و بێی کوردی لا بردووه ؛ بۆ وێنه پیتی « غ » که متر که ڵکی لێ وه رده گرن
و به جێگه ی ئه و پیته ، پیتی « خ » یا « ک » ده گونجێنن .
وه کوو : که ژاڵ ( غه زاڵ ) ، خه م ( غه م ) ؛ ته نانه ت به پیته به هێزه کانی تر
گه شه یه کی تایبه تی داوه . بۆ وێنه : پیتی « واو » و « ی » که ئه م وتاره له مه ڕ
پیتی « واو » ه . سه ره تا ده بێ ئاماژه بکه ینه سه ر جۆره کانی پیتی
« واو » له زمانی کوردی دا .
1 - « واو » ی بێ ده نگ ( و ) ( W )
2 - « واو » ی ده نگدار که سێ ڕێچکه ی لێ ده بێته وه : الف - ( ۆ ) (O )
ب - ( و ) ( U ) ج - ( وو ) ( Ū )
هه ر وه ها که ده بینرێت له زمانی کوردیدا دوو جۆر « واو » هه یه که یه که میان
« واو » ی بێ ده نگه وه کوو :
میوان – هیوا – بێریوان و دووهه میان « واو » ی ده نگداره وه کوو : جودا – خودا –
گوڵ و کورد که له ڕێنووسی کوردی به ئه لف و بێی عه ره بی به یه ک جۆر
ده نووسرێن له کاتێکدا ئه م دوو « واو » ه ، دوو « واو » ی جیاوازن ؛ یه کێکیان
بێ ده نگه و ئه وی دیکه یان ده نگدار ، ته نیا جیاوازیه که یان له ڕێنووسدا ده بینرێت
ئه ویش له کاتێکدایه که به ئه لف و بێی لاتین بنووسرێن : MĪWAN / CUDA .
ئه گه ر « واو » ی بێ ده نگ ( W ) هه ڵبگه ڕێنینه وه سه ر پیتی « ڤ » یا « V »
ده توانێت ده نگی « ڤ » بدات ؛ به جۆره ڕوون ده بێته وه که « واو » ه که
« واو » ی بێ ده نگه ، بۆ وێنه له وشه کانی ژێره وه « واو » بێ ده نگه به ڵام
به مه رجێ که « واو » ده نگی « ڤ » بدات :
|
میوان |
هیوا |
بێریوان |
میڤان |
هیڤا |
بێریڤان |
|
MĪWAN |
HĪWA |
BÊRĪWAN |
MĪVAN |
HĪVA |
BÊRĪVAN |
ئه م ئا ڵووگۆڕه که به سه ر پیتدا دێت له کوردی سۆرانی دا هه یه ، به ڵام له کوردی
کرمانجی دا به شێوازی ڕاسته قینه ی خۆیه تی و به م ئاڵووگۆڕه ناسنامه ی
سه ر به خۆی وشه تووشی ئاڵۆزی نابێت .
وتاری سه ره وه سه باره ت به « واو » ی بێ ده نگ بوو ؛ به ڵام له « واو » ی
ده نگدار ( U) بۆ نموونه له ناو وشه گه لێک وه کوو : جودا – خودا – کورد و گوڵ
ناتوانین پیتی « واو » بگه ڕێنینه وه سه ر پیتی « ڤ » و ده نگی « ڤ »
ناده ن ، که واته ڕوون ده بێته وه ئه و « واو » انه « واو » ی ده نگدارن ، وه کوو :
|
جودا |
خودا |
کورد |
گوڵ |
|
CUDA |
XUDA |
KURD |
GUĹ |
« واو » له م وشا نه دا ده نگی « ڤ » نادات و دروست نیه که بنووسرێن :
|
جودا |
خودا |
کورد |
گوڵ |
|
CWDA |
XWDA |
KWRD |
GWĹ |
* کارناسی باڵای زمان و وێژه ی فارسی زانکۆ ی نێو نه ته وه یی قه زوێن
|
+| نوشته شده توسط
بهمن در سه شنبه هشتم آبان 1386
|